کۆڤید-19 نەخۆشیەکی نوێیە کە دەتوانێت کار بکاتە سەر سیەکان و ڕێڕەوی هەوا و ئەندامەکانی تر. بەهۆی ڤایرۆسێکەوە ڕوودەدات کە پێی دەوترێت ڤایرۆسی کۆڕۆنا
دەتوانیت بە سەلامەتی بمێنیتەوە لە ڕێگەی کەمکردنەوەی بەرکەوتنی جەستەییت لەگەڵ ئەو کەسانە کە لەگەڵیاندا ناژیت، و لە ڕێگەی پەیڕەوکردنی ڕێکاری گرنگی پاک و خاوێنی بۆ یارمەتیدان لە وەستاندنی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا. ئەمە کەسانی هەموو تەمەنێک دەگرێتەوە - تەنانەت ئەگەر هیچ نیشانەیەک یان دۆخێ تری تەندروستیشت نەبێت
ئەگەر نیشانەکانت هەبوو، چی بکەیت؟
ئەگەر ئەمانەت هەیە
پلەی گەرمی بەرز - هەست بە گەرمی دەکەیت لە کاتی دەستدان لە سینگت یان پشتت، یاگ
کۆکەیەکی بەردەوامی نوێ - ئەمە واتە دەست بە کۆکەیەکی بەردەوامت کردووە، یان
لەدەستدان، یان گۆڕانکاری لە، هەستی گشتیت بۆ تامکردن یان بۆنکردن (ئەنۆسیما) - ئەگەر ناتوانییت هیچ شتێک بۆن بکەیت یان تام بکەیت، یان شتەکان بۆن یان تامیان لە دۆخی ئاساییان جیاوازە
تۆ پێویستە بە زووترین کاتی گونجاو پەیڕەوی ئەم هەنگاوانە بکەیت
پشکنین بۆ ڤایرۆسی کۆڕۆنا بکە لەماوەی یەکەمین پێنج ڕۆژی دەرکەوتنی نیشانەکانت: هەموو کەسێک دەکرێت بەخۆڕایی پشکنینی بۆ بکرێت ئەگەر نیشانەیان هەبوو بۆ زانینی ئەوەی ئەگەر تووشی ڤایرۆسەکە بوونە. 2 ڕێگا هەیە بۆ پشکنین. دەتوانیت پشکنینەکە بۆ ئەو شوێنە بهێنرێت کە تیایدا دەژیت، یان دەتوانیت بۆ پێگەیەکی پشکنین بچیت. لە ڕێگەی کورتەنامە، ئیمەیل یان تەلەفۆن ئەنجامەکانی پشکنینەکەت وەردەگریتەوە
خۆ جیاکردنەوە: بە لایەنی کەم بۆ ماوەی 10 ڕۆژ لەماڵەوە بمێنەوە و پەیڕەوی ڕێنوێنی جیاکردنەوە بۆ ئەو خێزانانەی ڕەنگە تووش بوون بە ڤایرۆسی کۆڕۆنایان هەبێتبکە.هەر کەسێکی دیکە لە خانەوادەکەت یان بەرکەوتنی نزیکت لەگەڵی هەبووە پێویستە بۆ ماوەی 10 ڕۆژ خۆی جیا بکاتەوە
ئەگەر ئەنجامی پشکنینەکە پۆزەتیڤ بوو
پێویستە ئەوەندەی لە خود جیاکردنەوە دە ڕۆژیەکە ماوە تەواوی بکەیت، و هەموو کەسێکی خانەوادەکەت یان ئەوانەی بەرکەوتنی نزیکت لەگەڵیان هەیە پێویستە بەردەوام بن لەوەندەی ماویانە لە خود- جیاکردنەوە 10 ڕۆژیەکەیان. خزمەتگوزاری بەدواداچوون لە ناوچەکەت پەیوەندیت پێوە دەکات کە دوای یارمەتی تۆ دەکەن بۆ وەستاندنی بڵاوبوونەوەی زیاتری ڤایرۆسەکە. پرسیارت لێدەکەن کە بەم دواییانە لە کوێ بوویت و بەرکەوتنی نزیکت لەگەڵ کێ هەبووە؟ ئەمە گرنگە بۆ دەسنیشانکردنی ئەوەی کێ پێویستی بە خود جیاکردنەوە و مانەوە لەماڵەوە هەیە بۆ ماوەی 10 ڕۆژ یان زیاتر
ئەگەر ئەنجامی پشکنینەکە نێگەتیڤ بوو
دەتوانیت بوەستیت لە خود جیاکردنەوەکەت و ئەگەر هەست بە باشی دەکەیت و چی تر هیچ نیشانەیەکتت نیە. ئەندامانی تری خانەوادەکەت یان ئەو کەسانەی بەرکەوتنی نزیکت لەگەڵیان هەبووە ئەوانیش دەتوانن خود جیاکردنەوەکەی خۆیان بوەستێنن